دەربارە | پۆست میدیا بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەربارە

تۆ لێرەیت

دەربارە

کۆمپانیای پۆست میدیا، کۆمپانیایەکی ڕیکلامی و هونەرییە لە کوردستان و عێراق و بە ئامانجی گەورە و بنیاتنانی داهاتوو بە تازەترین تەکنەلۆجیا و بیرۆکەی نوێ و خزمەتگوزاری بێ وێنە بەرهەم هاتووە. کۆمپانیاکە پێکدێت لە چەندین بەش بە سەرپەرشتی ستافێکی کارامە و بەتوانا لە بوارەکانی ڕیکلامی ڤیدیۆیی و پرۆدەکشن و بەشی ستراتیجی مارکێتینگ و براندینگ و ڕیکلامی ئۆنلاین و دیجیتاڵ مارکێتینگ و IT و فۆتۆگرافی و ستافی تایبەتی بە ئەزموون و شارەزای چەندین ساڵ لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات پێکهاتووە. ‌هەروەها ستافی کۆمپانیا باوەڕ پێکراون بەهۆی ئەزموون و لێهاتووییان لەلایەن چەندین لایەنەوە. کۆمپانیای پۆست میدیا بڕوا پێکراوە لەلایەن کۆمپانیای گۆگڵ کە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهانە. خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیایی پۆست میدیا بڵاو دەکرێتەوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە و بانەری سەر وێب-سایت و مۆبایلە زیرەکەکانەوە و یوتیوب و لینکید ئین و توانای دروست کردنی ڤیدیۆی گرافیک مۆشن و ڕیکلام و کلیپی ڤیدیۆیی بە تازەترین کامێرا و بەرنامەی سەردەم.

بەشەکانی کۆمپانیا

بە ستافێکی شارەزا و کارامە بە سیناریۆ و دەرهێنان و ئەکتەری تایبەتەوە ڕیکلام و کاری هونەری و ڤیدیۆیی بە شێوازێکی پرۆفیشناڵ و کوالیتی بەرز بە بیرۆکەی نوێ و شێوازی مۆدێرنەوە بەرهەم دەهێنن. هەروەها ڕیکلامی ئەنیمەیشن و ڤیدیۆی گرافیک مۆشن بە شێوازێکی جوان و ستایلێکی نوێ لەلایەن بەشی بەرهەمهێنەری ڤیدیۆیی کۆمپانیای پۆست میدیا بە جۆرێک کە سەرنج ڕاکێش بێت بەرهەم دەهێنێت.
بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بۆ جل و بەرگی کوردی و مۆدێرن و سالۆن و براندەکان، ئەکتەری تایبەت بە فاشیۆن و فۆتۆگرافەری بە ئەزموون لەو بوارەدا بۆ دروستکردنی جوانترین و باشترین ڕیکلام خزمەتەکانیان پێشکەش دەکەن لە کۆمپانیاکەمانەوە. ستافی فۆتۆگرافی بۆ وێنەگرتنی تایبەت و ناوازە بۆ بوک و زاوا بە چەندین جۆر و شێواز و ڕازاندنەوە، خزمەتەکانیان پێشکەش دەکەن بە مۆرکی کۆمپانیاوە و هەروەها بۆ بۆنە تایبەتەکانیش ئامادەن خزمەتەکانیان بخەنە ڕوو.
بەشی دیزاین هەڵدەستێت بە دروستکردنی دیزاینێکی تایبەت بۆ ڕیکلامەکانتان چ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێت یاخود لە وێب – سایتی تایبەتی کۆمپانیای پۆست – میدیا یان بۆ کار و باری تایبەتی شوێنە بازرگانی و کۆمپانیاکان لە بۆکسێکی گونجاو و جواندا..
کۆمپانیاکەمان هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی ڕیکلامەکانتان لە وێب – سایتی تایبەتی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چەند جۆرێکی تری وەک بانەری سەر وێب-سایت و ڕیکلامکردن لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە و ئینستەگرام، تویتەر، کاری ڤیدیۆیی لە یوتیوب و بە تایبەتمەندی زۆرەها لینکی بڵاوکردنەوە (share). ئێمە وەک پێشەنگ لە بواری ڕیکلام هەڵدەستین بە دابینکردنی داتا بۆ لایەنەکان دوای تەواوبونی ماوەی ڕیکلامەکەیان ڕادەستیان دەکرێتەوە بۆ دڵنیا بونەوە لە گەشتنی ڕیکلامەکەیان بە ڕێژەیەکی دیاری کراوی بینەر کە هەروەها بە وەرگێڕانی ڕیکلامەکانتان بۆ سێ زمان(کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) و دانانی نەخشە بۆ دۆزینەوەی شوێنەکان و بەستنەوەی بە پەڕەی فەرمی و وێب - سایتی لایەنەکان لە گرنگترین و نوێترین خزمەتگوزاریەکانمانە.

بۆچی گرنگە کە پۆست میدیا هەڵبژێریت بۆ ڕیکلامەکانت؟

پۆست میدیا بە شێوازێکی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی پرۆفیشناڵ هەوڵ دەدات کارەکانتان بناسێنێت بە جۆرێک هەموو هاوڵاتیان ناوی شوێن و کاڵا و خزمەتگوزاریەکانتان بێنن و بیناسن. بۆ ئەوەی هەمیشە لە بیری مرۆڤەکاندا بمێنێت بۆچی کاڵا و خزمەتگوزاریەکانتان گرنگە و لەبەرچی ئەوان پێویستیان پێیەتی و بۆچی بۆ ئەوان گرنگە ئێوە هەڵبژێرن هەروەک بۆ ئێوە گرنگە ئێمە هەڵبژێرن.

پەیوەندی